چوار كه‌س هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر مۆبایلفرۆشێك و 27 مۆبایل و بڕی 3900 دۆلاری لێده‌سه‌نن

لەنزیك تێرمیناڵی‌ شارەزور له‌ سلێمانی

مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی نەهێشتنی‌ تاوان چوار تۆمەتبارییان دەستگیركرد كە 27 مۆبایل و بڕێك پارەیان لەهاوڵاتییەك سەندبوو

له‌مباره‌یه‌وه‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: دوای‌ یٔەوەی‌ هاوڵاتییەك لەبەشی‌ پۆلیسی نەهێشتنی‌ تاوانی سلێمانی سكاڵای‌ تۆماركرد بەهۆی‌ یٔەوی‌ لەلایەن چوار تۆمەتبارەوە لەنزیك تێرمیناڵی‌ شارەزور كە بەمەبەستی‌ كڕینی‌ مۆبایل پەیوەندیان پێوەكردووەو دواتر لەلایەن یٔەو چوار تۆمەتبارەوە 27 مۆبایل و بڕی 3900 دۆلاریان لەسكاڵاكار سەندووەو لێیانداوەو جێیانهێشتووە.

مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی نەهێشتنی‌ تاوان لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای‌ چەند كاتژمێرێك و دەستکەوتنی سەرەداو، توانرا هەرچوار تۆمەتبارەكە بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر یٔۆتومبێلێكدا كە تاوانەكەی‌ پێ یٔەنجامدرابو.

بەبڕیاری‌ دادوەر‌ پشكنین بۆ ماڵی‌ تۆمەتبارەكان ئەنجامدراو دەستبەسەر 27 مۆبایلدا گیرا كە لەسكاڵاكاریان سەندبوو.

لەیٔێستادا ھەریەک لەتۆمەتباران: ( یٔ، ع،م) لەدایكبوی‌ 1989 شۆفێری‌ تاكسی، ‌(ك،ت،ع) لەدایكبوی‌ 1990، (ر، ج،یٔ) لەدایكبوی‌ 1989، (م،ف،م) لەدایكبوی‌ 1989 كە سەرجەمیان كوردن و دانیشتوی شاری سلێمانین بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 443 لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.جێی‌ یٔاماژەیە دووان لەتۆمەتبارەكان پێشینەیان هەیەو لەبنكەكانی‌ پۆلیس داواكراون، یەکێک لەتۆمەتبارەکانیش لەكاتی‌ دەستگیركردنیدا حەبی‌ بێهۆشكەری‌ پێبووە.