له‌ سلێمانی 7 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

سێ ئافرەت و چوار منداڵن

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حەوت کەسی دیکە لە سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون کە سێ ئافرەت و چوار منداڵن. 

 

دەقی راگەیێندراوی تەندروستی: 

 

دەرەنجامی نوێ ...

 

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، سێ ئافرەتی تەمەن ٥٧ و ٣٠ و ٢٥ ساڵ و چوار منداڵی تەمەن ١٢ و ٤ و ٣ و ٢ ساڵان، بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و هەموویان دانیشتووی شاری سلێمانین.

 

وەزارەتی تەندروستی

٢٢  ئایار ٢٠٢٠