87 کەسی دیکە لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

حەوت تووشبووی دیکە بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە 87 کەسی دیکە لە سەرانسەری وڵاتدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و حەوت تووشبووی دیکەیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیێندراوەکەیدا رایگەیاند، لە تاقیگەکانی عێراقدا شەش هەزار و 70 پشکنینی دیکە بۆ دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون و لە رێگەیانەوە 87 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشان کراون و بەوەیش کۆی گشتیی پشکنینەکان گەیشتە 175 هەزار و 830 پشکنین.

تووشبووەکان بە گوێرەی شارەکان بەم جۆرە دابەشبوون:-

بەغدا: 48 تووشبوو

زیقار: 12 تووشبوو

موسەنا: 6 تووشبوو

هەولێر: 5 تووشبوو

سلێمانی: 5 تووشبوو

دیالە: 4 تووشبوو

کەربەلا: 3 تووشبوو

بەسرە: 2 تووشبوو

نەجەف: تووشبوویەک

نەینەوا: تووشبوویەک

 

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە 49 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە بە گوێرەی پارێزگاکان بەم جۆرەن:

 

بەغدا: 37 کەس

بەسرە: 9 کەس

زیقار: 3 کەس

هاوکات وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ حەوت تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە هەر حەوتیان لە بەغدان

 

تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 964 کەس لە عێراقدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە دوو هەزار و 532 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 147 تووشبوویش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.