Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 14:49

عێراق ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی تا 31-5 درێژ کردەوە

له ‌چوارچێوه‌ی ڕێنماییەكانی خۆپاراستنە لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا
کوردستان TV
100%

لە ئاگادارییەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی بڕیاریداوە ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تا 31/5/2020 درێژ بکرێتەوە.

بڕیاره‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سوور و سەربازىی و يارمەتییە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر (کارگۆ) ناگرێته‌وه.

جێی باسە بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانیی شارستانیی عێراقی له ‌چوارچێوه‌ی ڕێنماییەكانی خۆپاراستنە لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.