وەزارەتی تەندروستی: له‌ سلێمانی 5 كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

تووشبووان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون


وەزارەتی تەندروستی پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی راگه‌یاند.

دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، سێ ئافرەتی تەمەن 69 و 46 و 38 ساڵ و پیاوێكی تەمەن 44 ساڵ و کوڕێکی گەنجی 18.

سێ لە تووشبووان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و دەستنیشانکران، هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.