مانگى داهاتوو دوو دیارده‌ی گه‌ردوونی له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕووده‌دات

2 كاتژمێر و 16 خوله‌ك ده‌خایه‌نێت

 

به‌ پێی داتا و ئه‌ژماره‌ وورده‌ فه‌له‌كیه‌كان وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مانگی داهاتوو /حوزه‌یران ، دوو دیارده‌ی گه‌ردوونی له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕووبدات كه‌ 1 مانگ گیران و 1 خۆرگیران ه‌ :

  • 5/6/2020 مانگ گیرانی نیمچه‌ تاریك :

ئه‌م مانگ گیرانه‌ له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ووتانی ئه‌وروپا و ئاسیا و ئوسترالیا و ئه‌فریقا و باشوری ئه‌مریكا و زه‌ریای هیندی و هێمن رووده‌دات .( له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش به‌دی ده‌كرێت – كاتژمێر 8:46 شه‌و مانگ گیران ده‌ست پێده‌كات ، كاتژمێر 11:25 شه‌و مانگ گیران ده‌گاته‌ به‌رزترین ئاست ، كاتژمێر 1:4 به‌یانی مانگ گیران كۆتایی دێت – ) .

  • 21/6/2020 خۆرگیرانی ئه‌لقه‌یی :

ئه‌م خۆرگیرانه‌ له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاتانی باشور و ناوه‌راستی ئه‌وروپا و به‌شێك له‌ ئاسیا و باكوری ئوسترالیا و زه‌ریای هیندی و هێمن به‌دی ده‌كریت . – له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ شێوه‌ی خۆرگیرانی نیمچه‌یی به‌دی ده‌كرێت به‌ رێژه‌ی %37 . كاتژمێر 7:34 به‌یانی خۆرگیران ده‌ست پێده‌كات ، كاتژمێر 8:38 به‌یانی ده‌گاته‌ به‌رزترین ئاست ، كاتژمێر 9:50 كۆتایی خۆرگیران ، كۆی گشتی ماوه‌ی خۆرگیران له‌ هه‌رێمی كوردستان 2 كاتژمێر و 16 خوله‌ك ده‌خایه‌نێت - .

 

هه‌رێم عمر كاكل / رێكخراوی فه‌له‌كناسی كوردستان