وەزارەتى تەندروستى (153) حاڵەتى توشبوون بەکۆرۆنای راگه‌یاند

6 حاڵەتى گیانلەدەستدانیش تۆمارکراوە


وەزارەتی تەندروستی حکومەتی عێراق تووشبوونی (153) کەسی بە کۆرۆنا راگەیاند و دەشڵێت: شەش تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوەێکدا ئاماژەی بەوەکردوە کە لە سەرانسەری وڵات بە هەرێمی کوردستانیشەوە (153) حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و شەش تووشبووی به‌ كۆرۆنا گیانلەدەستدا.

بەیاننامەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراق لەبارەى شوێنى توشبووانەوە رایگەیاندووە، توشبووەکان لەم شوێنانە تۆمارکراون، بەرى رەسافەى بەغدا (68)حاڵەت، کەرخ (24) حاڵەت، مەدینە توبى بەغدا(21) حاڵەت،  بەسرە(15) حاڵەت، نەجەف(3) حاڵەت، هەولێر(8) حاڵەت، سلێمانى (3) حاڵەت، دیالە (9) حاڵەت و هەریەکە لە پارێزگاکانى میسان و واست یەک حاڵەتیان تێدا تۆمارکراوە.