به‌غدا ره‌زامه‌ندی دا به‌ناردنى شایسته‌ داراییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان

بریاری ناردنى مووچه‌ى مانگی نیسان درا

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربری بۆ ناردرنی شایسته‌ داراییه‌كانی مانگی نیسان بۆ هه‌رێمی كوردستان

فارس عیسا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: دووای گفتووگۆی شاندی هه‌رێم و به‌غدا و گفتووگۆی زیاتری نێوان به‌رپرسانی هه‌رێم و به‌غدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاق ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربری به‌ ناردنی شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی نیسان.