بۆچی ئه‌م جووته‌ پێڵاوه‌ به‌ 560 هه‌زار دۆلار فرۆشرا..؟

 ریكۆردی شكاندووه‌ كه‌ به‌و نرخه‌ به‌رزه‌ بفرۆشرێت

له‌ زیادكردنێكی ئاشكرادا، پێلاوه‌ واژووله‌سه‌ر كراوه‌كانی ئه‌فسانه‌ی پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌به‌ته‌ی ئه‌مریكا، مایكڵ جۆردن به‌ ٥٦٠ هه‌زار دۆلار فرۆشران.

فرۆشتنی ئه‌و جووته‌ پێڵاوه‌،‌ واژووله‌سه‌ركراوه‌ی مایكڵ جۆردن كه‌ له‌ یه‌كه‌م خولی یارییه‌كانی Chicago Bulls له‌ NBA له‌ ١٩٨٥، له‌پێ كرابوون له‌ رێگای ماڵپه‌ڕی كۆمپانیای زیادكردن Sothebyی ئه‌نجام درا.

ئه‌و جووته‌ پێڵاوه‌ ئه‌فسانه‌یه‌یی تۆپی سه‌به‌ته‌ كه‌ له‌ ٢٠١٢ه‌وه‌ كۆمه‌ڵه‌ی جۆردن گێلله‌ر بووه‌ته‌ خاوه‌نی، به‌ ٥٦٠ هه‌زار دۆلار فرۆشرا كه‌ ئه‌مه‌ش نزیكه‌ی چوار هێنده‌ی نرخی چاوه‌ڕوانكراو بوو.

به‌مه‌ش بووه‌ یه‌كه‌مین جووته‌ پێڵاو كه‌ له‌ زیادكردنێكی ئاشكرادا به‌و نرخه‌ به‌رزه‌ بفرۆشرێت و ریكۆرد بشكێنێت.

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبوون
5,637,094
گیانله‌ده‌ستدان
349,273
چاکبوونەوە
2,404,451
تووشبووان
507
گیانله‌ده‌ستدان
5
چاکبوونەوە
403
تووشبووان
4,848
گیانله‌ده‌ستدان
169
چاکبوونەوە
2,852