نزیكه‌ی 16 هه‌زار تون كه‌ل و په‌ل گه‌رێندرانه‌وه‌ توركیا

له‌ ده‌روازه‌یى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل


راگه‌یاندنى كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى یٔیبراهیم خه‌لیل رایگه‌یاند: نزیكه‌ی 16 هه‌زار تون كه‌ل و په‌ل گه‌رێندرانه‌وه‌ وڵاتی توركیا.

له‌ رێككه‌وتى  1\1\2020 تاكو به‌ره‌به‌یانى ١٨\٥\٢٠٢٠ (15.997.348) پازده‌ هه‌زار و نۆ سه‌دو نه‌وه‌دو حه‌وت تۆن و سێ سه‌دو چل و هه‌شت كێوگرام كه‌ره‌سته‌ى جۆراوجۆر له‌ تاقیگه‌ى كومه‌ڵگاى ده‌روازه‌یى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل پەسەند نەکران و لەلایەن لیژنە پەیوەندیدارەکانی سەر بە دەروازەیەوە گه‌رێندراونه‌ته‌وه‌و له‌نێوبراون.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكروه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ گه‌ڵ رێنماییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌گۆنجاون كه‌ پێك دێن له‌ كه‌ره‌سته‌كانى (ته‌ندروستى، خواردن و خواردنه‌وه‌، كوزماتیك، فیتێرنه‌رى، چاند، بیناسازى).