نڕخی نەوت به‌رێژه‌یه‌كى باش به‌رز بۆوه‌

لە بازاڕەکانی جیهان

 


ئەمڕۆ دوو شەممە 18 ى 5 ى 2020 ،  نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهان بە 33دۆلار و 59 سەنتە.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی، لە بازاڕەکانی جیهان بە 30 دۆلار و 76 سەنتە.

مانگێک زیاترە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام بەرز و نزمی دەکات، بەڵام لەدوای رێککەوتنی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بە مەبەستی بەرزبونەوەی نرخەکەی تاڕادەیەک نرخەکە بەرزبوەتەوە و جێگیر بووە.