ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ پێنج ملیۆن كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه‌

له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان‌

كۆی گشتی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان‌، چوار ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاند.

به‌گوێره‌ی دوایین ئاماره‌كانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان،كۆی گشتی حاڵه‌ته‌كان گه‌یشته‌ چوار ملیۆن و 722 هه‌زارو 233 حاڵه‌ت.

هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی تا ئێستا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشتۆته‌ 313 هه‌زارو 266 كه‌س و كۆی گشتی حاڵه‌ته‌كانی چاكبوونه‌وه‌ش یه‌ك ‌ملیۆن 813 هه‌زارو 14 كه‌سه‌‌.