سووده‌کانی فه‌ریکه‌ نۆک بزانه‌

یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ له‌ خوێن ده‌دات

فەریکە نۆک بەیەکێک لەو خــۆراکانە دادەنرێت ،کەسوودێکی ئێجگار زۆری هەیە بۆتەندروستی سەرەڕای سودە گرنگەکانی تامێکێ زۆر خۆشیشی هەیە.
 ـــ یارمه‌تی چاره‌سه‌ری که‌م خه‌وی و خه‌مۆکی ئه‌دات و هۆرمۆنی دڵخۆشی زیاتر ئه‌کات ۰ 
 ـــ به‌هێزکردنی یاده‌وه‌ری و کاری مێشک و ده‌ماره‌کان چالاک ئه‌دات له‌گه‌ڵ به‌هێزکردنی سپڵ و جگه‌ر ۰ 
 ـــ توانه‌وه‌ی به‌ردی گورچیله‌ له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری هه‌وکردنی میزه‌ڵدان
 ـــ یارمه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره‌ له‌ خوێن دا له‌ ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان ( هه‌موو جۆره‌کانی ) هه‌یه‌ ۰ 
 ـــ یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ له‌ خوێن ده‌دات ۰ 
 ـــ چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه‌ گرتن لێی و زیاد کردنی ژماره‌ی به‌کتریای سوود به‌خش به‌ له‌ش له‌ ناو کۆڵۆن دا ۰ 
 ـــ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان ۰ 
 ـــ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه‌ و نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر ۰ 
 ـــ به‌هێز کردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و یارمه‌تی زوو چاک بوونه‌وه‌ی برین. 
 ـــ چاره‌سه‌رکردنی سه‌رئێشه‌ و که‌مخوێنی و ڕێگریگرتن لێی ۰ 
 ـــ یارمه‌تی دابه‌زینی کێشی له‌ش ئه‌دات له‌ کاتی ڕێجیم له‌گه‌ڵ ڕێگری کردن له‌ قه‌ڵه‌وی ۰ 
 ـــ پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکه‌ و سیسی ده‌م و چاو ،چالاککردنی مێشک و دەماغ.
- پاککردنەوەی گورچیلە لە ڕمڵ و ڕێگری لە درووستبوونی بەردی گورچیلە. هاوسەنگی دەروونی دەپارێزێت بەوەی دژی خەمۆکی و دڵەڕاوکێیە
- بەسوودە بۆ ئێسک و جومگەکان.
- دژی ئارەق کردنەوەیە.
- هانی درووستکردنی خانەو شانەکانی جەستەی مرڤ دەدات، بەمەش ڕێگ دەبێت لەدووستبوونی خانە شێرپەنجەییەکان
-، نۆک بەسوودە بۆقـــــژو یارمەتی بەهێزکردنی ڕەگەکانی
قژ دەدات و ڕوتـــانــەوەی قـــــژ کەم دەکاتەوەو نەرم و
ڕەونەقداری دەکات
.بەهیوای لەش ساغی و سەلامەتی و تەندروستی باش و ئاسوودەیی دەروونی بۆ هەموولا
وه‌/م.ئیسماعیل حەیدەرقارەمان

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبوون
5,637,094
گیانله‌ده‌ستدان
349,273
چاکبوونەوە
2,404,451
تووشبووان
507
گیانله‌ده‌ستدان
5
چاکبوونەوە
403
تووشبووان
4,848
گیانله‌ده‌ستدان
169
چاکبوونەوە
2,852