ڕێژه‌ی بێكاری له‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ نزیكه‌ی له‌سه‌دا 21% به‌رزبووه‌ته‌وه‌

ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاندید كردنه‌وه‌ی تره‌مپ ده‌بێت

ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئابووری ته‌واوی جیهان به‌رده‌وامه‌ به‌تایبه‌ت هه‌ردوو وڵاتی ڕكابه‌ری یه‌كتر ئێران و ئه‌مه‌ریكا به‌جۆرێك تاوه‌كو ئێستا ئه‌وكه‌سانه‌ی فۆڕمی بێكاریان له‌ ته‌واوی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا پڕكردووه‌ته‌وه‌ ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته‌ سه‌رووی سی و سێ ملیۆن كه‌س كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌كاته‌ نزیكه‌ی له‌سه‌دا بیست و یه‌كی كۆی گشتی دانیشتوانی ئه‌مه‌ریكا.به‌پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان كه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ زۆرترین ڕێژه‌ی بێكاری به‌ر ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا كه‌وتووه‌ ، شاره‌زایان ده‌ڵێن به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه‌ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و ڕێژه‌یه‌ درێژه‌ی هه‌بێت ئه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ر خۆ كاندید كردنه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ دروست ده‌كات هه‌ر بۆیه‌ تاوه‌كو ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ پاره‌یه‌كی زۆری به‌و كۆمپانیانه‌ی كه‌ ناتوانن پاره‌ی كارمه‌نده‌كانیان بده‌ن هه‌روه‌ها بزنسه‌ بچووكه‌كان داوه‌ به‌بێ زیادكردنی سوو.