له‌ هه‌رێمی كوردستان نرخی به‌نزین به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین

به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌

دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی پێكهاته‌كانی دیكه‌ی نه‌وت دروستكردووه‌، له‌ هه‌رێمی كوردستانیش یه‌كێك له‌ به‌رهه‌مه‌ سه‌ره‌كییه‌كان به‌نزینه‌ كه‌ خواستێكی زۆری له‌سه‌ره‌ به‌ڵام قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆ له‌ ماوه‌ی ڕابردوو به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوكات دابه‌زینی نرخی نه‌وت نرخی به‌نزینیشی دابه‌زاند.

نرخی به‌نزین له‌ شارێكه‌وه‌ بۆ شارێك و له‌ به‌نزینخانه‌یه‌ك بۆ یه‌كێكی دیكه‌ جیاوازه‌، ئێستا نرخی یەك لیتر بەنزینی جۆری نۆرمال لەشاری هەولێر بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە بەتایبەت لەبەنزینخانەكانی دەرەوەی سەنتەری شاری هەولێر.

یەك لیتر نرخی بەنزینی نۆڕماڵ لەهەولێر لەبەشێك لەبەنزینخانەكان بۆ 375 دینار دابەزیوە له‌ هه‌ندێك یه‌نزینخانه‌ش نرخه‌كه‌ لەنێوان 400 بۆ 500 دینارە، ئەمه‌لەكاتێكدایە پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و دابه‌زینی نرخی نه‌وت نرخی یەك لیتر به‌نزین بە 650 بۆ 675 دینار بووە.

جیا له‌ جۆری نۆرمال كه‌ زۆرترین خواستی له‌سه‌ره‌ نرخی بەنزینی محەسەن و سوپەریش دابه‌زیووه‌  بەشێوەیەك هەر لیترێك بەنزینی سوپه‌ر بە 700 بۆ 900 دینارە، لەكاتێكدا پێشتر لیترێك بەنزینی سوپەر له‌نێوان 900 بۆ 1100دینار بوو.

له‌ پارێزگای سلێمانی نرخی به‌نزین گرانتره‌ به‌راورد به‌ پارێزگاكانی دیكه‌ به‌جۆرێك لە ئێستادا لیترێك بەنزینی نۆڕماڵ لەنێوان 475 بۆ 500 دیناره‌.

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبوون
6,441,152
گیانله‌ده‌ستدان
380,265
چاکبوونەوە
2,946,617
تووشبووان
751
گیانله‌ده‌ستدان
10
چاکبوونەوە
434
تووشبووان
7,387
گیانله‌ده‌ستدان
235
چاکبوونەوە
3,508