له‌ 24 كاتژمێری رابردوو 802 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراوه‌

له‌ ئێران


له‌ ئێران شه‌ست و پێنج كه‌سی دیكه‌ به‌هۆی كۆرۆنا مردن و هه‌شتسه‌د و دوو كه‌سی دیكه‌ش تووشی كۆرۆنا بوون.

وته‌بێژی لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ ئێران دكتۆر کیانووش جەهانپوور رایگه‌یاند: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ تا ئێستا شه‌ست و پێنج كه‌سی دیكه‌ به‌هۆی كۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێران مردوون و كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ كۆرۆنا مردوون بۆ شه‌ش هه‌زار و سه‌د و په‌نجا و شه‌ش كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌ بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا هه‌شتسه‌د و دوو حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراوه‌ و كۆی گشتی تووشبووانیش بۆ نه‌وه‌د و شه‌ش هه‌زار و چوارسه‌د و چل و هه‌شت كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

وته‌بێژی لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ ئێران راشیگه‌یاند، تا ئێستا حه‌فتا و حه‌وت هه‌زار و سێسه‌د و په‌نجا تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌.