باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی حاجی میناغای گربداخ‌ ده‌کات

خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانین


به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

‌ بەڕێزان کاک عەباس، کاک جەوهەر و کاک خدری میناغای گربداخ

به‌دڵگرانییە‌کی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی خاتوو تەڵعەت خان حاجی عەباس ئاغا، دایکی بەڕێزتان و هاوسەری کەسایەتیی کۆچکردووی ناوداری دەڤەری پشدەر و بیتوێن، خوالێخۆشبوو حاجی میناغای گربداخمان پێ گه‌یشت. سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌تان ده‌که‌ین و خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانین.
داوا له‌ خودای مه‌زن ده‌که‌ین دایکی کۆچکردووتان بخاتە بەر ڕه‌حمه‌تی خۆی و دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێ ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
٢٩ـی٤ـی٢٠٢٠