Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:24

یادی 122 ساڵەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی لە هاوپیشەکانم پیرۆز بێت

زۆر جار ڕۆژنامەنووس تووشی هەڵەی گەورە دەبێت
کوردستان TV
100%

یەکەم:
ئێستا کەیادی یەکەم ڕۆژنامەگەری کوردی دەکەینەوە، دەرچوونی ڕۆژنامە لە کوردستان بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن. خوێنەری ڕۆژنامەش نەک هەر کەم بووە، بەڵکو بەرەو نەمانە.

دووەم:
پێشتر، خەڵک بۆ وەرگرتنی هەواڵی خێراو زانیاری نوێ سەیری تی ڤی یان بیسەری رادیۆ یان خوێنەری ڕۆژنامە بوون. ئێستا خودی ئەم دەزگایانە بۆ هەواڵی نوێ بەدوای سۆشیال میدیا دەگەڕێن.
سێیەم:
ئەگەر ئازادی ڕادەربڕین مانای تێکشکانی ئەو کۆت و بەندانەی تاک بێت، تاوەکو گوزارشت لە خۆیی و کۆمەڵگاکەی بکا بەو شتانەی پێی وایە خێرو خۆشیان بۆ دەستەبەر دەبێ،  کەچی ئێستا بەناوی ئازادی ڕادەربڕین، شەڕ، دووبەرەکی، تەشهیرو ناوزڕاندن بەدوای خۆیدا دێنێت.. 
چوارەم: 
زۆر جار ڕۆژنامەنووس تووشی هەڵەی گەورە دەبێت، بەوەی نەماف و ئەرکی خۆی، نەماف و ئەرکی بەرامبەر دەزانێت، بۆیە بەئاسانی دەکەونە تەڵەوە.
پێنجەم:
بەداخەوە ئیستا چ بەنهێنی یان بەدزییەوە، ڕۆژنامەنووس بەرتیل وەردەگرێت، کێشە ئەوەیە هەرخۆشی خەبات بۆ نەهێشتنی دەکا، چۆن دەبێت ئاوا بە ئاسانی خۆی تێوەبگلێ؟
شەشەم:
هیچ میدیاکارێک بۆی نییە حەقیقەتەکان باس نەکات، بەتایبەتیش لەوکاتەی پەتایەک ڕوو لە ووڵات دەکات، وەکو(کۆڕۆنا) پێویستە بینەرو بیسەرو خوێنەر هەموو شتێک لەسەر ئەم پەتایە بزانێ، هەرنەبێ بۆ ئەوەی بتوانێ بەباشترین شێوە خۆی لێ پارێزێ.
لەم ڕووەوە ئەرکی میدیا پڕ بایەخ بوو.
حەوتەم: 
هەر ڕۆژنامەنووسێک  پێوەرەکانی ئیتیکی پیشەیی تێدا نەبێت، کارەکەی دروست نابێت، با گومان لە پیشەکەی خۆی بکات! ئەوانیش: (بەرپرسیارێتی، ڕاستگۆیی، وردبینی، سەربەخۆیی، ئازایی، بێلایەنی، دەستپاکی، بابەتیبوون، نهێنی پارێزی، خۆناساندن، ڕێزگرتنی بەهاکان.....)
هەشتەم: 
هەڵەیە ڕۆژنامەنووس پشت بە سوشیال میدیا ببەستێت، وەکو سەرچاوە، ئەوەی سۆشیال میدیا دەیکات لە قوتوی عەتاردا نەبووە.
ن/ هه‌ژار عه‌لی
 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.