كۆمپانیای ئه‌پڵ چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ی له‌ ئایفۆن 12دا كردووه‌

به‌ گوێره‌ی وێنه‌ی ئه‌و هێلكارییه‌ی كه‌ دزه‌ی پێكراوه‌

به‌گوێره‌ی وێنه‌یه‌كی هێلكاری كه‌ له‌ كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مریكی دزه‌ی كردووه‌ چه‌ند گۆڕانگارییه‌كی گه‌وره‌ له‌ ئایفۆن 12 روویداوه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ پێگه‌ی جی ئێس ئێم ئه‌رینا له‌ راپۆرتێكیدا ده‌ڵێت: ئایفون 12 ی چاواڕه‌وانكراو چه‌ند گۆڕانگارییه‌كی گه‌وره‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێ ، به‌تایبه‌تی له‌ شێوه‌ی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌یدا.

هه‌روه‌ها به‌ گوێره‌ی وێنه‌ی ئه‌و هێلكارییه‌ی كه‌ دزه‌ی پێكراوه‌ ، كردنه‌وه‌ی موبایله‌كه‌ پشت به‌ ته‌كنه‌لۆژیای ناسینه‌وه‌ی ده‌مو چاو ده‌به‌ستێ (فه‌یس ئای دی).

هه‌روه‌ها ئه‌وشوێنانه‌ی پێشه‌وه‌ی سه‌ر موبایله‌كه‌ زۆر له‌وه‌ی جاران بچووكترده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی كه‌متر له‌سه‌ر شاشه‌كه‌ داگیر بكات و شوێنی هیدفۆنه‌كه‌ش له‌سه‌ر لێواری موبایله‌كه‌دا ده‌بێت.

هاوكات قه‌باره‌و شێوه‌ی هه‌رسێ كامیراكه‌ی دواوه‌ی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه‌.

وابڕیاره‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌مانگی 9ی ئه‌مساڵ ئایفون 12 ئاشكرا بكات.

12

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار