له‌ كۆرۆنا توركیا پێش ئێران كه‌وته‌وه‌

قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ نێوان 31 شار درێژكرایه‌وه‌


وەزیری تەندروستی تورکیا رایگەیاند: به‌تۆماركردنی سێ هه‌زار و 783 تووشبووی نوێ، كۆی ژماره‌ی تووشبووانی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته‌ 82 هه‌زارو 329 تووشبوو.

فەهرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 121  به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانله‌ده‌ستداوە، بەمەش ژمارەی مردووانی به‌و ڤایرۆسە گەیشتوەتە هەزار و 890 کەس.

وەزیری تەندروستیی تورکیا نوێترین ئاماری کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ ژمارەی توشبوان لە تورکیا گەیشتوەتە 82 هه‌زارو 329  هەزار کەس، بەوەش تورکیا لەرووی ژمارەی تووشبووانەوە ئێرانی تێپەڕاند و هاتە ریزبەندی هەشتەمی وڵاتان لەرووی زۆرترین ژمارەی تووشبوو لەجیهان.
 
له‌ ئێستادا به‌رپرسانی توركیا بڕیاریانداوه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ نێوان 31 شاری ئه‌م وڵاته‌ بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ درێژكرده‌وه‌.