قەدەغەكردنی هاتووچۆ لە 31 پارێزگای توركیا كۆتایی هات

تا ئێستا لە توركیا 56 هەزار و 956 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون


قەدەغەكردنی هاتوچۆ كە وەزارەتی ناوخۆی توركیا لەچوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ٣١ پارێزگا راگەیاندبوو، كۆتایی هات.

لەوبارەوە وەزارەتی ناوخۆی توركیا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئەوە هاتووە قەدەغەكردنی هاتوچۆ لە كاتژمێر ١٢ی شەوی رابردوو بەكاتی ناوخۆ لە ٣١ پارێزگا كۆتایی هاتووە.

دوێنێ یەكشەممە وەزارەتی ناوخۆی توركیا رایگەیاندبوو كە ٢٤ هەزار و ٨٨ كەس بەهۆی ئەوەی بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆیان پێشێلكردووە رێوشوێنی دادوەریی و كارگێڕی بەرامبەریان گیراوەتەبەر.

قەدەغەكردنی هاتوچۆ پارێزگاگانی ئەنقەرە، ئیستانبوڵ، ئادانا، ئانتالیا، ئایدین، بورسا، باڵكئەسیر، سامسون، دەنیزلی، دیاربەكر، ئەرزەڕۆم، ئەسكیشەھر، عەنتاب، هاتای، ئیزمیر، مەڕەش، قەیسەری، كۆجائێلی، قۆنیا، مانیسا، ماردین، مێرسین، موغڵا، ئۆردو، ساكاریا، ئورفا، تەكیرداغ، ترابزۆن، زۆنگولداغ و وان-ی گرتبوویەوە.

تا ئێستا لە توركیا، ٥٦ هەزار و ٩٥٦ كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كە هەزار و ١٨٩یان گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و ٤٤٦ كەس چاكبوونەتەوە.