وەزارەتی ناوخۆ قەدەغەی هاتووچۆی درێژکردەوە
10/4/2020 - 12:04
وەزارەتی ناوخۆی ههرێمی كوردستان بڵاویکردەوە، قەدەغەی هاتووچۆ له نێوان پارێزگاکان و ناو شارەکان تا 16ـی ئەم مانگە درێژکرایەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ، هاتووچۆی پیادە قەدەغەیە جگە لە حاڵەتی دابینکردنی پێداویستی رۆژانە و حاڵەتی نەخۆشی، ئەوانەشی سەرپێچی دەکەن سزا دەدرێن.