وەزارەتی تەندروستی 9 تووشبووی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند

بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون


وەزارەتی تەندروستی رایگه‌یاند: 9 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هه‌ولێر دەستنیشانکرا.

دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، نۆ تووشبووی نوێ ی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران، کە شەش ئافرەت و سێ پیاون دانیشتووی گەڕەکەکانی (شێخ احمد، مامۆستایان، گوندی کۆری) هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون، حەوت لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەکانی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانی شاری هەولێرن.

وەزارەتی تەندروستی
٩ نیسان ٢٠٢٠