قەدەغەی هاتووچۆ فشاری لەسەر سەنتەری هەماهەنگی فریاکەوتنی ههولێر زیادکردووە
بهڕێوهبهرایهتی گشتی تهندروستی ههولێر له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: قەدەغەی هاتووچۆ فشاری لەسەر سەنتەری هەماهەنگی فریاکەوتن زیاد کردووە،
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: بەشی کرە پزیشکیەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە (29)ڕۆژدا ئاماری گشت دەرچوون و ژمارەی پەیوەندیە هاتووەکان بۆ سەنتەری هەماهەنگی فریاکەوتن خستەڕوو کە لە وێنەکەدا گرنگی قەدەغەی هاتووچۆی نیشانداوە بۆ ئەم مەبەستە ئامارەکان بریتی بوون لە: (6177)تەلەفۆن بۆ سەنتەری ناوبراوکراوە. (4595)جار ئوتومبێڵی ئەنبوڵانس دەرچووە. ئەمەش وا دەردەخات هەر لە چڕکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە سنوری پارێزگای هەولێر داواکردنی ئەنبوڵانس لە ڕێگەی هێڵی گەرمی (122) زیادیکردووە، لێرەوە جەخت لەسەر پابەندبوونی هاونیشتیمانیان بەڕێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی دەکەینەوە هاوکات پێیان ڕادەگەێنین کە دەتوانن سوود لە خزمەتگوزارییەکانی سەنتەری هەماهەنگی فریاکەوتن و هێڵی گەرمی (122) وەربگرن.