تەندروستی سلێمانی: تووشبویەكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبووە

نەخۆشخانەی جێهێشت


بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، تووشبویەكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبووە و نەخۆشخانەی جێهێشت.

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، تووشبوویەكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە سلێمانی چاكبووەتەوە، دوای چاودێری و چارەسەر، گەڕێندراوەتەوە نێو ماڵ و ژیانی ئاسایی خۆی.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی گوتیشی: تاوەکو ئێستا کۆی چاکبوەوە لە سنوری سلێمانی ٩٥ کەسن.