تەندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون به‌ كۆرۆنا راگه‌یاند

44 کەسی تر چاکبونەتەوە


وەزارەتی تەندروستی عێراق تۆماركردنی 30 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا رادەگەیەنێت.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاوی كردەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 30 كەسی تر تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەمەش ژمارەی تێكڕای تووشبووانی پەتاكە لە عێراق گەیشتە یەك هەزار و 232 تووشبوو.

هەروەها لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 44 کەسی تر چاکبونەتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبونەتەوە گەیشتە 496 کەس.

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى عێراق تائێستا یەك هەزار و 232 کەس توشی کۆرۆن بوون و 69 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبوون
6,441,152
گیانله‌ده‌ستدان
380,265
چاکبوونەوە
2,946,617
تووشبووان
751
گیانله‌ده‌ستدان
10
چاکبوونەوە
434
تووشبووان
7,387
گیانله‌ده‌ستدان
235
چاکبوونەوە
3,508