مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەردوو شەهید سورکێو حەمە ڕەشید و ئیسماعیل فارس رەسوول دەکات

ستایشی قارەمانێتی هەردوو پێشمەرگەی شەهیدی کرد


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەردوو شەهید سورکێو حەمە ڕەشید و ئیسماعیل فارس رەسوول کرد.

لە دوو پەیوەندی تەلەفۆنیدا: سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەردوو شەهید سورکێو حەمە ڕەشید و ئیسماعیل فارس رەسوول دەکات.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/4/8 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە ، بەجیا پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەردوو شەهید سورکێو حەمە ڕەشید و ئیسماعیل فارس رەسوول کرد کە دوێنێ شەو لە هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شارۆچکەی کوڵەجۆ شەهید بوون.

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە هەردوو بنەماڵەکە کرد و هاوخەمی خۆی دەربڕی و ستایشی قارەمانێتی هەردوو پێشمەرگەی شەهیدی کرد لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستاندا.