له‌باشووری كه‌ركوك داعشی هێرشی كرده‌ سه‌ر پۆلیسى عێراق و كوژراو هه‌یه‌

په‌یامنێری كوردستان تیڤى


هه‌لۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند  چەكدارانی داعش لە باشووری پارێزگای كەركووك هێرشیان كرده‌ سه‌ر پۆلیسى فیدڕاڵی عێراق و كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌
 
په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایده‌گه‌ێنێت ، درەنگانی شەوی رابردوو ژماره‌یه‌ك له‌ چەكدارانی داعش بۆسەیەكیان بۆ پۆلیسی فیدراڵی عێراقیان لە باشووری كەركووك دانابوو كە لەمیانیدا ئەفسەرێك و 2 پۆلیسی فیدرالیی عێراقیان كوشت 

راشیده‌گه‌ێنێت كە هەر دوای پەلامارەكەی چه‌كدارانى داعش هێزە ئەمنییەكان  له‌ناوچه‌كه‌ ئۆپەراسیۆنێكیان بە ئامانجی دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی ئەو پەلامارە لە ناوچەكەدا، ئەنجامدا