ته‌ندروستى سلێمانى: تا ئێستا هەشتا و پێنج تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

گەڕاونەتەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان


د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: حەوت تووشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان.

وتیشی: یەكێك لەتووشبوەكان بەوەرگرتنی پلازمای چاكبووەكانی پێشوتری تووشبووانی كۆرۆنا چاك بۆتەوە.

بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد ڕایدەگەیەنن كە سەركەوتوبوون لە تاقیكردنەوەكەیان بۆ بەكارهێنانی پلازما بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا.

كۆی ئەو كەسانەی تائێستا لەدوای تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەتەوە گەیشتۆتە 85 كەس و تووشبووەكانی دیكە لەژێر چاودێریدان.