سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌دواداچوون بۆ دوایین پێشهاته‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ناوخۆ و ته‌ندروستی، پارێزگارانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و سه‌رپه‌رشتیارانی هه‌ردوو ئیداری گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین، به‌دواداچوونی بۆ دوایین پێشهاته‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7/4/2020 نێچیرڤان بارزانی له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌رپرسه‌كان، دوایین پێشهاته‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێكاره‌كانی حكوومه‌ت و لایه‌نه پهیوندارهكانی بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تاكه تاوتوێ كرد و له دۆخی پارێزگاكان و هه‌ردوو سنووری گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین و به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان و پێداویستی و كه‌موكورییه‌كان و كاریگه‌ریی ده‌رهاویشته و لێكه‌وته‌كانی په‌تاكه‌ی له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانی پرسییه‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاس و ده‌ستخۆشی له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی و پارێزگا و ئیداره‌كان و یه‌كه كارگێڕییه‌كان و پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پێشمه‌رگه و ئاسایش و ته‌واوی هێزه‌كانی ناوخۆ و كارمه‌ندانی ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و هه‌موو ئه‌وانه كرد كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌دا به‌شدارن و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌ده‌ن.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها سوپاسی هاووڵاتییانی كرد كه پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانن بۆ خۆپاراستن و داوای كرد هه‌مووان تا ئه‌وپه‌ڕی به‌رده‌وام بن له پابه‌ندی و هاوكاریی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت بكه‌ن بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تاكه، دووپاتیشی كرده‌وه كه ڕێكار و ڕێنماییه‌كان و پابه‌ندیی هاووڵاتیان تا ئێستا ئه‌نجامی باشی به‌ده‌سته‌وه داوه و هیوای خواست به هاوكاریی هه‌موو لایه‌ك ئه‌م دۆخه سه‌خته‌ش تێپه‌ڕێنرێت.
ژێده‌ر / سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان