عەدنان زەرفی: بۆ هەموو لایەک دەسەلمێنین کە وڵات لە شەڕ و داگیرکاری بپارێزین  

زەرفی: حکومەت پێویستی بە پێداچونەوە بە سیاسەستی ئابووریدا هەیە

عەدنان زەرفی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق لە پەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک رایگه‌یاند، "عێراق وڵاتێکی فیدڕاڵ و یەکێتییەکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری تەواوە، کە سیستەمی حکومڕانییەکەی کۆماری پەرلەمانییە و دیموکراتییەو
دەستوری ئێستا گەرەنتی پاراستنی یەکێتی خاکی عێراق دەکات.

سەرۆک وەزیرانی راسپێدراوی عێراق وتیشى" لەبارەی پێکهاتەی حکومەت گفتوگۆمان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکاندا کردوە و ئەگەر پەرلەمان وادەی کۆبونەوەی متمانەدان بە حکومەت رابگەیەنێت، لە ماوەی 48 کاتژمێردا کاندیدی پۆستە وەزارییەکان رادەستی پەرلەمان دەکەین، ئێمە بۆ هەموو لایەکی دەسەلمێنین کە وڵات لە شەڕ و داگیرکاری دەپارێزین".

روونیشیکردەوە، بەهۆی قەیرانی دارایی لە ئێستادا ناتوانرێت پڕۆژەی نوێ جێبەجێبکرێت، هەروەها حکومەت پێویستی بە پێداچونەوە بە سیاسەستی ئابووریدا هەیە ئەویش بە کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستییەکان و گەشەپێدانی کەرتەکانی ئابووری دەبێت.