ئێران: توشبووانى كۆڕۆنا گه‌یشته‌ 60 هه‌زار كه‌س 

رۆژانه‌ زیاتر له‌ 2000 كه‌س تووشى ئه‌و په‌تا كوشنده‌یه‌ ده‌بن

کیانووش جەهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند تووشبوان به‌ ڤایرۆسى كۆڕۆنا 60 هه‌زارى تێپه‌ڕاندووه‌ رۆژانه‌ ژماره‌كه‌ له‌ هه‌ڵكشاندایه‌.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: تا نیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ ژماره‌كه‌ له‌ زیاد بووندایه‌ رۆژانه‌ زیاتر له‌ 2000 كه‌س تووشى ئه‌و په‌تا كوشنده‌یه‌ ده‌بن. 

راشیگه‌یاند له‌و رێژه‌یه‌ 3739 گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و 24236 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ نزیكه‌ى 5 هه‌زاركه‌سیش بارى ته‌ندروستیان ناجێگیره‌ به‌ شێوه‌یه‌كى تود ئه‌و په‌تایه‌یان گرتووه‌. 

به‌گوێره‌ى لێدوانه‌كانى میدیاو سۆشیالمیدیا نه‌خۆشخانه‌كانى ئێران تواناى وه‌رگرتن و چاره‌سه‌ركردنى تووشبوانیان نه‌ماوه‌ خه‌ڵكى به‌ركه‌وته‌ى كۆرۆنا ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ ته‌نها له‌ حاڵه‌تى زۆرخراپبوون نه‌بێت سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كان نه‌كه‌ن.

به‌ پێى گووته‌ى چاڵاكوانانى مه‌ده‌نى و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ئێران جگه‌ له‌ تووشبوونى به‌ ڤایرۆسى كۆڕۆنا به‌هۆى ئابلوقه‌ ئابورییه‌كان دۆخى ئابوورى خه‌ڵك زۆر خراپه‌ و زۆرینه‌ى خه‌ڵك كه‌وتونه‌ته‌ ژێر هێڵى هه‌ژارى به‌جۆرێك ژه‌مێكى نانخواردنیان بۆ په‌یدا نابێت .