تاڤگه‌ى "سان رافائيل" كه به‌گه‌وره‌ترين تاڤگه داده‌ندرێت له وڵاتى ئيكوادۆر وشكى كرد پاش ئه‌وه‌ى چاڵێكى گه‌وره سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌كه‌ى "قووت دا".
پاش ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى خۆجێيى به دواى هۆيه‌كانى وشككردنى تاڤگه‌كه‌دا گه‌ڕان، بۆيان ده‌ركه‌وت چاڵێكى گه‌وره له‌ژێر ئه‌و رووباره دروست بووه كه سه‌رچاوه‌ى ئاوى تاڤگه‌كه بوو.
تاڤگه‌ى "سان رافائيل" ده‌كه‌وێته پاركى "كايامبى كۆكا" كه به‌شێكه له ئه‌مازۆنى ئيكوادۆر له‌نزيك سنووره‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتى كۆڵۆمبيا و به‌درێژترين تاڤگه داده‌ندرێت له ئيكوادۆر و به‌رزايييه‌كه‌ى 500 پێيه.
جێى ئاماژه‌يه، پێشتر ساڵانه ده‌يان هه‌زار گه‌شتيار سه‌ردانى ئه‌م تاڤگه‌يان ده‌كرد و حكوومه‌تى ئيكوادۆر به "هێمايه‌كى گه‌شتياريى ژينگه‌يى" داده‌نا له ئيكوار.
ژیَدةر/ Kurdistan CT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.