دەنگۆی بەكارھێنانی گازی سارین لە عێراق و كوردستان و ئێران ره‌تده‌كرێته‌وه‌

گازی سارین GB - Sarin و چەند زانیارییەک


سریەی بەرگری كیمیاوی وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەنراوێكدا، دەنگۆی بەكارھێنانی گازی سارین لە عیراق و كوردستان و ئێران لەلایەن وڵاتە زلهێزەكانەوە درۆیەكی شاخدارە.

گازی سارین GB - Sarin و چەند زانیارییەک

دەنگۆی بەکارھێنانی گازی سارین لە عیراق و کوردستان و ئێران لە لایەن وڵاتە زڵھێزەکانەوە درۆیەکی شاخدارە، و ئەسل و ئەساسی نییە.

گازی سارین گازێکی کیمیاویە، بەشێوەی شل و غازیش ھەیە، کاریگەری لە سەر دەمار و مێشک (ئەعساب)ی مرۆڤ دەکات، ئەم گازە وەک چەکێکی کیمیاوی دادەندرێت لە بواری سەربازیدا، لەسەر ئاستی جیھان بە چەکێکی کۆمەڵکوژ دادەندرێت و قەدەغەیە بەکاربھێنرێت. لە ساڵی ١٩٣٨ لە ئەڵمانیا بۆ یەکەم جار دۆزرایەوە.

گازی سارین بێ بۆن و بێ تام و بێ رەنگە، لە ھەوا قورسترە و لە شوێنە نزمەکان دەمێنێتەوە، توانای بڵاوبوونەوەی زۆری نیە، بۆ خۆپاراستن لێی باشترە بچێتە شوێنە بەرزەکان نەک لە ژوورەوە خۆی حەشاربدەی.

ھەڵمژینی ئەم گازە یان بەر پیست کەوتنی دەبێتە ھۆی تێکدانی مێشکی مرۆڤ، و وەستانی دڵ و کۆئەندامی ھەناسە، نیو میلیگرام بەسە بۆ کوشتنی کەسێک.

نیشانەکانی بەرکەوتووی گازی سارین:
شەلەل، گرژبوونی ماسولکە، ژانە سەرێکی زۆر، فراوانبوونی بیلبیلەکانی چاو، ئارەقەکردن، تشنج، کۆکە و تەنگە نەفەسی، ئاوی لووت و فرمێسکی جاو، سوتانی پیست، مێزکردن و سکچوون و ڕشانەوە، خێرایی لێدانی دڵ ... لە ئەنجامی ھەموو ئەم کاریگەریانە، دەبێتە ھۆی مردنی مرۆڤ و گیانلەبەران.

بۆیە، بەھیچ شێوەیەک گازی سارین توانای بلاوبوونەوەی نیە لە مرۆڤێک بۆ مرۆڤێکی تر وەک ڤایرۆسی کۆرۆنا. ئەوەی کەمێک شارەزایی ھەبێت دەزانێت جیاوازی نێوان گازە کیمیاوییەکان و ڤایرۆس چیە، ئەگەر گازی سارین دژی شارێک بەکاربھێنرێت دەستبەجێ شارەکە ھەموی وێران دەبێت خەلکێکی زۆر دەمریت، نەک لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بگوازرێتەوە.

بەداخەوە، ھەندێک پەیچ و ئەکاونت بۆ دەستھێنانی لایک و کۆمێنت ئەم جۆرە پۆستە درۆیانە بڵاودەکەنەوە بۆ ترساندنی خەلک.

لێرەوە، داوا لە پیشمەرگە قارەمانەکان و برا پۆلیس و ئاسایش دەکەین بەردەوام بن لە جێبەجێکردنی رێنماییەکان ھیچ مەترسیەک لەسەرتان نیە، ئەو ھەواڵانەی بڵاودەکرێنەوە راست نین و ھیچ بنەماییەکی زانستی نیە.

شایەنی باسە، گازی سارین لە لایەن ڕژێمی سەدام حسین لە شاری ھەڵەبچەی شەھید بەکارھێنرا، ھەروەھا بەپێی زانیارییەکان ڕژێمی بەشار ئەسەد دژی خەلکەکەی خۆی بەکارھێنا.

تکایە پابەندبن بە ڕێنماییەکان

سریەی بەرگری کیمیاوی وەزارەتی پێشمەرگە
4 ى نیسان 2020