ئایا سابوون ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو ده‌بات؟

له‌ تاقیگه‌یه‌كی بچووك به‌ ئاسانی ده‌توانرێت ئه‌وه‌ روونبكرێته‌وه‌

ڤایرۆسێكی بچووك، كه‌ قه‌باره‌كه‌ی 0.000125 ملیمه‌تره‌، به‌ هه‌زاران جار له‌ خانه‌ی له‌شی مرۆڤ بچووكتره‌، به‌خێرایی به‌ ناو مرۆڤایه‌تی بڵاوبووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام سابوون به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌ له‌سه‌ر ده‌ست له‌ناو ده‌بات، بۆیه‌ پزیشكان زۆر له‌ جه‌خت له‌سه‌ر ده‌ست شووشتن ده‌كه‌نه‌وه‌.   

له‌ تاقیگه‌یه‌كی بچووك به‌ ئاسانی ده‌توانرێت ئه‌وه‌ روونبكرێته‌وه‌، كه‌ چۆن سابوون كاریگه‌ریی له‌سه‌ر لابردنی چه‌وری هه‌یه‌، ڤایرۆسی كۆرۆناش به‌ چینێكی چه‌وری و پرۆتین داپۆشراوه‌، كه‌ به‌ كه‌فی سابوون به‌ ئاسانی ئه‌و چینه‌ لاده‌چێت، به‌ڵام ده‌بێت ماوه‌ی ده‌ستشووشتن له‌ 20 تا 30 چركه‌ كه‌متر ده‌بێت.   

وه‌ك ده‌زانرێت چه‌وری له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵ نابێت، به‌ڵام كاتێك سابوون وه‌ك مادده‌ی سێیه‌م تێكه‌ڵ ده‌كرێت، به‌ ئاسانی چه‌وری و ئاوه‌كه‌ تێكه‌ڵ به‌ یه‌ك ده‌بن، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كه‌ چه‌ورییه‌كه‌ خه‌سڵه‌تی خۆی بگۆڕێت و لابچێت.

به‌ڵام له‌ دۆخی ئاساییدا، به‌ ته‌نها ئاو لاناچێت، چونكه‌ رووپۆشی ده‌ره‌وه‌ی كه‌ چه‌وری و پرۆتینه‌، ئاو كاری تێناكات.

بۆیه‌ سابوون وه‌ك مادده‌ی سێیه‌م، چه‌ورییه‌كه‌ له‌ناو ده‌بات و چینی به‌رگری ڤایرۆسه‌كه‌، كه‌ چه‌ورییه‌ ده‌شكێنێت و ئه‌وه‌ی ده‌شمێنێته‌وه‌ دووباره‌ هه‌م به‌ ئاو و كه‌فی سابوون له‌ناو ده‌چێت.

بۆیه‌ زوو زوو ده‌ستتان بشۆن، به‌ مه‌رجێك ماوه‌كه‌ی له‌ 20 تا 30 چركه‌ كه‌متر نه‌بێت.

پرۆسه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌ ببینه‌:

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبوون
5,637,094
گیانله‌ده‌ستدان
349,273
چاکبوونەوە
2,404,451
تووشبووان
507
گیانله‌ده‌ستدان
5
چاکبوونەوە
403
تووشبووان
4,848
گیانله‌ده‌ستدان
169
چاکبوونەوە
2,852