‌مارك مه‌دۆز وه‌ك سه‌رۆكی دیوانی كۆشكی سپی ده‌ستبه‌كاربوو

ناوبراو له‌ چه‌ند وتووێژدا به‌رده‌وام پشتیوانی خۆی بۆ كوردستان و پێشمه‌رگه‌ دووپات كردۆته‌وه‌

ئه‌ندامی كۆنگرێس، مارك مه‌دۆوز‌ كه‌ پێنج ده‌وره‌ نوێنه‌رایه‌تی ولایه‌تی كارۆلینای باكور له‌‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بوو، به‌ فه‌رمیی ده‌ستی له‌ كار كێشایه‌وه‌و وه‌كو سه‌رۆكی دیوانی كۆشكی سپی ده‌ستی به‌كار كرد.

مه‌دۆوز‌ ئاشكرای كرد پاش كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌ نوێیه‌كه‌ی له‌ كۆشكی سپی، چیدی خۆی بۆ ئه‌ندامه‌تی كۆنگرێس به‌ربژێر ناكاته‌وه‌. به‌م جۆره‌ مارك جێگه‌ی میك مۆڵڤه‌ینی، سه‌رۆكی دیوانی كۆشكی سپی به‌وه‌كاله‌ت گرتوه كه‌ب بۆ ماوه‌ی ساڵێك و سێ مانگ پۆستی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆشكی سپی به‌رێوه‌ ده‌برد.‌ پێشتر كه‌ مارك مه‌دۆوز‌ ئه‌ندام بوو له‌ كۆنگرێسی ئه‌مریكا، داكۆكیكارێكی دیاری دۆزی كوردستان بوو. ناوبراو له‌ چه‌ند وتووێژدا به‌رده‌وام پشتیوانی خۆی بۆ كوردستان و پێشمه‌رگه‌ دووپات كردۆته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شێلگیرانه‌ كاری ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا راسته‌وخۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ پرچه‌ك بكات، هاوكات خوازیاری په‌ره‌پێدانی پتری پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو واشنگتن بوه‌. چاوه‌ڕێ ده‌كرێ مارك له‌ ئه‌ركه‌ نوێیه‌كه‌ی دا كه‌ راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كار ده‌كات، شێلگیرتر له‌ جاران له‌ پشتیوانی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام بێت.

ڕه‌حیم ڕه‌شیدی