فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان ڕاگه‌ێندراوێكی سه‌باره‌ت به کرێنشینان بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
هاووڵاتیانی به‌رێز.
وێڕای هیوای ساغ و سه‌لامه‌تی و پابه‌ندبوونی هه‌موولایه‌ک به ڕێنمایه‌کانی ته‌ندروستی.
وه‌ک ئاگادارن له‌گه‌ڵ ده‌رهاوێشته‌کانی ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه، باری سه‌رشانی خه‌ڵک و کاسبکاران و کرێنشینان قورس‌تر بووه، بۆیه ئێمه وه‌ک فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌ت و به‌تایبه‌ت کوتله‌ی وزاری پارتی له حکومه‌ت، له په‌یوه‌ندی و گفتوگۆ بووینه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌کی یاسایی و که‌مکردنه‌وه‌و به‌خشینی کرێی کرێنشینانی حکومی و هاوڵاتی وهاوکاربوونی خه‌ڵکی کوردستان، خۆشبه‌ختانه له کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌و بابه‌ته بۆته بڕیار‌و لێژنه‌ی یاسایی حکومه‌ت ڕاسپێردراوه بۆ ئاماده‌کردنی ڕه‌شنووسی بڕیاره‌که.
بۆیه وه‌ک فراکسیۆنی پارتی پشتیوانی ته‌واو له هه‌نگاوی حکومه‌ت ده‌که‌ین و ئه‌گه‌ریش پێویستی به بڕیاری ته‌شریعی کرد، له په‌رله‌مانی کوردستان هه‌موو هه‌نگاوێک ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ده‌رچوواندنی ئه‌و بڕیاره‌و داواش له ته‌واوی فراکسیۆنه‌کان ده‌که‌ین هاوکارو پشتیوانی ئه‌و هه‌نگاوه‌بن که، له‌م قۆناغه خزمه‌تێکی باشه به کرێنشینانی کوردستان.
له کۆتایدا هاوڵاتیانی کوردستان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه، فراکسیۆنی پارتی ده‌نگ و ڕه‌نگی داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه‌و له په‌رله‌مانی کوردستان نوێنه‌رایه‌تی داوا‌و ماف و خواسته‌کانتان ده‌کات.
فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان
2ـی 4ـی 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.