پارێزگاری هەولێر: لەو 10 ڕۆژەی داهاتوو لە قۆناغێكی زۆر مەترسیداین

پارێزگاری هەولێر: ئەو 10 ڕۆژە هاووڵاتییان لە ماڵەكانیان بمێننەوە زۆر گرنگە

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لەو 10 ڕۆژەی داهاتوو لە قۆناغێكی زۆر مەترسیداین و دەبێت لە ماڵمان بمێنینەوە بۆ ئەوەی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لە دەست دەرنەچێت.

ئەمڕۆ پێنجشەمە، فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێویستە ئەوە بزانرێت ئەگەر ئەو 10 ڕۆژە هاووڵاتییان لە ماڵەكانیان بمێننەوە زۆر گرنگە.

پارێزگاری هەولێر گوتی، ئێستە لەو 10 ڕۆژەی لە قۆناغێكی زۆر مەترسیداین و دەبێت لە ماڵمان بمێنینەوە بۆ ئەوەی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لە دەست دەرنەچێت.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لەو كۆنگرەیە گوتی، بۆ هەڵەبجە هەموو هەوڵێك دراوە تا ڕێگری بكرێت لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو شارە.

باسی لەوەش كرد، ئێستا ئەو شوێنانەی گومانی لێ‌ دەكرێت بەچەندان شێوە نموونە وەردەگیرێت و وەك هەڕەمەكی و پێنج جۆری دیاریكراو.

وەزیری تەندروستی گوتیشی، تا یەك كەس مابێـ هەڵگری ئەو ڤایرۆسە بێت، ئێمە دەبێت ڕۆژانە لە پشكنینەكان و وەرگرتنی نموونە بەردەوام بین و ڕۆژانە 700 پشكنین دەكرێت.