وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دواین ئامارى تووشبوانى ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌خاته‌ روو

دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە شاری هەولێر دەستنیشانکران

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ راگه‌یندراوێكدا دواین ئامارى تووشبوانى ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌خاته‌ روو، كه‌ ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌:-

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان،  ڕێکارەکان بەردەوامن بەمشێوەیە:

کەرەنتین:
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٥٩٤٥) هاووڵاتی بوون لە (٢٩) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٤٩٦) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٥٤٦) لە هەولێر، (١٣٩) لە سلێمانی، (٧٢٢) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٣) لە گەرمیان، (٣٨) لە ڕاپەرین وە (٤٣٧٢) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٣٥) هاووڵاتی.

پشکنین:
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٠٨٧) پشکنین ئەنجام دراوە، (٨٦١) هەولێر، (١٥٦) سلێمانی، (٧٠) دهۆك.

دەرەنجام (١٤) تووشبووی نوێ تۆمارکراوە  ، بەم شێوەیەی خوارەوە:-

پارێزگای هەولێر (٢) پۆزەتیڤ، ئافرەتێك تەمەن (٣٠) ساڵ وە پیاوێك تەمەن (٢٥) ساڵ کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
پارێزگای سلێمانی (٧) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٣٧) ساڵ لە قەزای سیدصادق کە لە گەشت گەڕابووەوە و لە کەرەنتین بوو، پیاوێك تەمەن (٢٦) ساڵ لە ناو شاری سلێمانی، (٥) ئافرەت تەمەنیان (٥٧)، (٢٢)، (٢١)، (١٩)، (١٥) ساڵ لە قەزای چەمچەماڵ کە هەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
پارێزگای هەلەبجە (٥) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٢٥) ساڵ، (٤) ئافرەت تەمەنیان (٥٣)، (٣٥)، (٢٨)، (٢٥) ساڵ کە هەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
 
ئاماری گشتی:
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (١٩٠) تووشبوو،  لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٦١) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان  وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی ، چونکە هۆکاری تووشبوونی ١٥٢ حالەت بە ڕێژەی (٨٠ %) لەکۆی تووشبووانی کۆڕۆنا بەهۆی پابەندنەبوونە بە ڕێنمایی تەندروستی و بەرکەوتنی یەکتر بووە، بۆیە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
 

 وەزارەتی تەندروستی                     
حکومەتی هەرێمی کوردستان
      ٢ی نیسانی٢٠٢٠