ئەمڕۆ پێنجشەممە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بڕە پارەیەی ئاشکرا كرد کە تا ئێستا بە کەمپینی (بەیەکەوە بەهێزترین)ی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بەخشراوە.
لە چوارچێوەی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ رووبەرووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەمپینی (بەیەکەوە بەهێزترین) بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری و بەخشینی راگەیاند.
بڕی ئەو پارەیەی تا ئێستا بە کەمپینەکە بەخشراوە بریتیە لە هەژدە ملیۆن دۆلار و 183 هەزار و 175 دۆلار، ئەمەش بە پێی لیستی هاوپێچ، كە لە خوارەوە بڵاو كراوەتەوە.
رۆژی 2020/3/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا مووچە و شایستە داراییەکانی خۆی بە هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و هاوکاریکردنی هاووڵاتییانی کەمدەرامەت ببەخشێت.
هەروەها رۆژی 2020/4/1 جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان و ئەوانەی بە پلەی وەزیرن، بڕیاریان دا نیوەی مووچە و دەرماڵەی دوو مانگی خۆیان ببەخشن.
کەمپینی (بەیەکەوە بەهێزترین)ی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەردەوامە و دەتوانن هاوکاری و بەخشینەکانتان بۆ ئەم ژمارە بانکیانە بنێرن کە تایبەتن بەم کەمپینەوه:
بانکی منارەی حکومی ژمارەی حیساب: 493
بانکی ئەهلی ئارتی ( RT ) ژمارەی حیساب: 47186
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:
07705590001
07501751911
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.