Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 09:06

بەڵگەی نوێ لەسەر خێرا بڵابوونەوەی کۆرۆنا دۆزرایەوە

پێدەچێت ئەوە هۆكار بێت بۆ خێرابڵاوبوونەوەی لەجیهان
کوردستان TV
100%


لەلێكۆڵینەوەیەكی نوێیدا ووردەكاریی وورد و یەكلاكەرەوە لەبارەی پەرەسەندنی ڤایرۆسی كۆنا دۆزرایەوە كەپێدەچێت ئەوە هۆكار بێت بۆ خێرابڵاوبوونەوەی لەجیهان.

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی زانكۆی مینیوستای ئەمریكی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەكی جیاواز لە ڤایرۆسەكانی خێزانەكەی رەفتار دەكات و پەرەی سەندوو و ئەو ڤایرۆسە كوشندەترە و خێراتر بڵاودەبێتەوە بەراورد بە ڤایرۆسەكانی دیكەی خێزانەكەی.

بەپێی ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوە دەركەوتووە ئەو ئەو چوكڵانەی هاوشێوەی بزمارە لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەخانەكانی لەشی مرۆڤەوە دەلكێت چوار هێندەی ئەوەی ڤایرۆسی سارس بەهێزترە ، ووردیلەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لەرێگەی لووت و دەمەوە هەڵدەمژرێت هەلێكی گەورەی هەیە بۆ لكان بەخانەكانی كۆئەندامی هەناسەدان.

دكتۆر فانگ لی سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوە ئەمریكیەكە ووتی: دەركەوتووە ڤایرۆسی كۆڤید 19 ستراتیژێكی نوێی دۆزیوەتەوە بۆ گەیشتن بە لەشی مرۆڤ بەراورد بە ڤایرۆسی سارس و ئەوەش هۆكاری خێرابڵاوبوونەوەیەتی لەنێوان مرۆڤەكان.

ئا: كارزان عەبدوڵا
 تەندروستی سلێمانی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.