Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 08:20

نرخی دۆلار و زێڕ بەردەوامن لە بەرزبوونەوە

ڤایرۆسی کۆرۆنا و نرخی نەوت هۆکارن
به‌های دۆلار و نرخی زێڕ
کوردستان TV
#8
100%

داکشانی بەهای نەوت لە بازاڕەکانی جیهان لە دوو هەفتەی ڕابردوو گەیشتە ئاستێکی چاوەڕوان نەکراو کە تەنگی بەو وڵاتانە هەڵچنی کە فرۆشیار و هەناردەکاری نەوتن کە تاوەکو ئێستاش نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 25 دۆلار  دەفرۆشرێت.

لەسەرەتای ئەم هەفتەیەش پێچەوانەی نرخی نەوت زێڕ و دۆلار کێبڕکێیانە لە بەرزبوونەوەی نرخەکانیان بەجۆرێک بەبەراورد بە هەفتەی ڕابردوو هەر 100 دۆلارێک بەرامبەر دیناری عێڕاقی چوار هەزار دینار بەرزووبەتەوە.

هەفتەی ڕابردوو نرخی 100 دۆلاری ئەمەریکی لە بازاڕەکانی کوردستان بە 121 هەزار و 500 دینار دەفرۆشرا، لەسەرەتای ئەم هەفتەیە هەر 100 دۆلارێک گەیشتە 123 هەزار دینار.

نرخی دۆلار بە مەنگی نەماوەتەوە و بەردەوامە لە بەرزبوونەوە بەجۆرێک ئەمڕۆ چوارشەممە 1/4/2020 بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەرە بە 125 هەزار دینار.

لەپاڵ دۆلار زێڕیش دوای ئەوەی لە دوو هەفتەی ڕابردوو کتوپڕ دابەزی ئەم هەفتەیە دەستکردووەتەوە بە بەرزبوونەوە.

نرخی ئۆنسەی زێڕ لە هەفتەی ڕابردوو بە 122 هەزار و 350 دۆلار بوو تا دوو ڕۆژی ڕابردوو نرخەکە بەجێگیری مایەوە بەڵام ئەمڕۆ زێڕ هەڵکشانێکی دیکەی تۆمار کرد و نرخی ئۆنسەی زێڕ لە بۆرسەی جیهان بە 125 هەزار  و 250 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.