سێ هۆتێلی شاری هەولێر، له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیانه‌وه بەخشرانە حکوومەت، بۆ ئەوەی ببنە بەشێک لەو شوێنانەی وەزارەتی تەندروستی بۆ کەرەنتینەکردن سوودیان لێ دەکات.
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی كه‌ره‌نتینه‌كردنی هاووڵاتییانی گه‌ڕاوه بۆ هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شوێنەكانی گه‌شتیاریی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ته شوێنی پێشوازی و كه‌ره‌نتینه‌كردن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری کە له ماوه‌ی رابردوودا زیاتر له 5 هه‌زار و 500 گه‌ڕاوه كه‌ره‌نتین كراون.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، هەریەک لە هۆتێلەکانی "ماریانا" و "مای فلاوه‌ر" و "دارین" له شاری هه‌ولێر، لەلایەن خاوەنەکانیانەوە، له ڕێگه‌ی وەزارەتەوە، به‌خشرانه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تا بۆ كه‌ره‌نتینه‌كردنی هاووڵاتییان به‌كاریان بهێنێ، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی چه‌ند هۆتێلێكی دیكه‌یش له ڕێگه‌ی هه‌مان ده‌سته‌وه ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه، ببنه به‌شێك له پلانه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید19).
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.