بەهۆی جگەرەکێشانەوە ساڵانە زیاتر لە هەشت ملیۆن کەس گیان لەدەست دەدەن

ژمارەی کەسانی جگەرەکێش لەسەر ئاستی جیهان دەگاتە ملیارێک و ١٠٠ ملیۆن کەس

بەهۆی ئەو نەخۆشییانەی کە لە ئەنجامی جگەرەکێشان تووشی کەسانی جگەرەکێش دەبن، ساڵانە زیاتر لە هەشت ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهان گیان لەدەستدەدن، هەروەها نیوەی کەسانی ئالودەبوو بە جۆرەکانی توتن لە ئەنجامی کێشانی، گیان لەدەست دەدەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە دەستیکەوتوون، کۆماری کیریباس لەسەرووی ئه‌و وڵاتانه‌ی جیهان دێت لە رێژەی ئالودەبوون بە کێشانی توتن لەنێو هاووڵاتییانیدا.

رێژەی کەسانی جگەرەکێش لەو وڵاتەدا کە ژمارەی دانیشتوانەکەی ١١٦ هەزار کەسە، ٥٢،٤ لەسەدایە، و رۆژانە ٢٠٠ کەس بەهۆی ئەو نەخۆشییانەی کە لە ئەنجامی جگەرەکێشان تووشی دەبن، گیان لەدەستدەدەن.

کۆماری ناوروو لە ریزبەندیی دووەم دێت و رێژەی کەسانی جگەرەکێش تیایدا ٤٧،٥٠یه‌ له‌سه‌دا، دوای ئەو سڕبیا دێت بە ٤١،٦٥ لەسەدا و رووسیا بە ٤٠،٩٠ لەسەدا و ئوردن بە ٤٠،٤٥ لەسەدا و ئیندۆنێزیا بە ٣٩،٩٠ لەسەدا، هەروەها تورکیا لە ریزبەندی ٤٠هەمین دێت لەسەر ئاستی جیهاندا بە رێژەی ٢٥،٩٥ لەسەدا.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ژمارەی کەسانی جگەرەکێش لەسەر ئاستی جیهان دەگاتە ملیارێک و ١٠٠ ملیۆن کەس و لەسەدا ٨٠ی ئەو کەسانەدا لە وڵاتانی کەم داهات و داهات مامناوەنددان.

جێی ئاماژەیە، رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ساڵی ١٩٨٧ەوە ساڵانە لە رۆژی ٩ی شوباتدا یادی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان دەکاتەوه‌.
ژێده‌ر/ AA  

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبوون
6,339,669
گیانله‌ده‌ستدان
376,185
چاکبوونەوە
2,885,936
تووشبووان
728
گیانله‌ده‌ستدان
7
چاکبوونەوە
420
تووشبووان
6,868
گیانله‌ده‌ستدان
215
چاکبوونەوە
3,275