راستی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی نه‌یزه‌كێك له‌ نێجیریا ئاشكرا كرا

ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز بیستراوه‌

ده‌نگوی ئه‌وه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندن بڵاوبۆوه‌ كه‌ نه‌یزه‌كێكی رووخێنه‌ر له‌ وڵاتی نێجیریا كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌و بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی 100 خانوو بڕووخێنێ و چه‌ند كه‌سێكیشی بریندار كردووه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی راستی رووداوه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه‌و روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی روویداوه‌ ته‌قینه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێك بووه‌ كه‌ مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی(tnt ) بۆ كۆمپانیایه‌كی به‌رد شكاندن له‌ ناوچه‌ی ئیبادان له‌ ویلایه‌تی ئۆیۆ ده‌گواسته‌وه‌.

هاوكات ژماره‌یه‌ك له‌ شایه‌تحاڵی نزیك رووداوه‌كه‌ گوتویانه‌: شه‌وی یه‌ك شه‌ممه‌  ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز بیستراوه‌و بۆته‌ هۆی هه‌ژاندنی خانووه‌كانیان و ترس و دڵه‌راوكێی لای هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌ دروست كردووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر/ اليوم الجديد