ستیڤن پاویس،به‌رێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌ندروستی نیشتمانی بریتانیا پێشبینی ئه‌وه ده‌كات كه 20 هه‌زار كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیان له‌ده‌ست بده‌ن.
پاویس له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌م به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر لاده‌چێت، ئه‌گه‌ر به‌كه‌متر له مردنی 20 هه‌زار كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ربچێت.
هه‌روه‌ها گوتی: یه‌كه‌كه‌كانی چاودێری چڕ له له‌نده‌ن هێشتا پڕنه‌بووه و ده‌سته‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌ندروستی نیشتمانی ،چه‌ندین ژووری بۆ نه‌شته‌رگه‌ری و حاڵه‌ته خراپه‌كان ئاماده‌كردووه.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماره فه‌رمییه‌كانی ئه‌م وڵاته كه‌دوێنێ بڵاوكراوه‌ته‌وه، له24 كاتژمێری رابردوودا 260 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان تۆماركراوه‌و كۆی رێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدانیش گه‌یشتۆته 1000 حاڵه‌ت، هه‌روه‌ها 17 هه‌زار 89 كه‌سیش هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.