ماوه‌ی دوو رۆژه له‌سه‌ر یه‌ك ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان له ئیسپانیا به‌رز ده‌بێته‌وه و ژماره‌ی قوربانییه‌كان 6 هه‌زارو 500 كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
له‌مباریه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسپانیا رایگه‌یاند: ئاماری ئه‌و كه‌سانه‌ی له 24 كاتژمێری رابردوو گیانیان له‌ده‌ستداوه 838 كه‌س بووه‌و ژماره‌كه‌ش له 5 هه‌زارو 690 كه‌س بۆ 6 هه‌زارو 528 به‌رز بۆته‌وه.
هه‌روه‌ها ته‌ندروستی ئیسپانیا ده‌ڵێت: تێكڕای ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون له 72 هه‌زارو 248 حاڵه‌ت بۆ 78 هه‌زارو 797 حاڵه‌ت به‌رز بۆته‌وه.
شیانی باسه وڵاتی ئیسپانیا له‌دوای ئیتاڵیا له‌سه‌ر ئاستی جیهان به پله‌ی دووه‌م دێت كه رێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی زۆری تێدا تۆماركراوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.