ئیدوارد فیلیب ، سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا، هۆشداری ئه‌وه‌ی دا كه 15 رۆژی یه‌كه‌می مانگی داهاتوو زۆر سه‌خت ده‌بێت بۆ وڵاته‌كه‌ی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19).
ئیدوارد فیلیب له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له پاریس سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دوا و گوتی:فه‌ڕه‌نسا رووبه‌ڕووی قه‌یرانێك بووه‌ته‌وه كه پێشتر به‌ره‌وڕووی نه‌بووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له‌ئێستادا نیوه‌ی جیهان پابه‌ندكراون له ماڵه‌وه بمێننه‌وه كه ئه‌وه‌یش یه‌كه‌مجاره رووده‌دات.
سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا، ئیدوارد فیلیب راشیگه‌یاند "به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه چاوه‌ڕوانی خراپتر ده‌كه‌ین، 15رۆژی یه‌كه‌می مانگی داهاتوو به‌ره‌وڕووی سه‌ختی ده‌بینه‌وه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌دا".
باسی له‌وه‌شكرد كه ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر به‌خێرایی له فه‌ڕه‌نسا بڵاوده‌بێته‌وه و ئاشكرایكرد كه هه‌ر سێ رۆژێك، ژماره‌ی تووشبووان له فه‌ڕه‌نسا دوو هێنده به‌رز ده‌بێته‌وه و به‌مشێوه‌یه بڕوات فه‌ڕه‌نسا له رووی تۆماركردنی ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان و تووشبوون وه‌ك ئیتاڵیا و ئیسپانیای لێ دێت.
تا ئێستا له فه‌ڕه‌نسا، دوو هه‌زار و 314 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون گه‌یشتووه‌ته، 37 هه‌زار و 575 كه‌س كه شه‌ش هه‌زار و 624یان چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.