بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5،8 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر، دوورگه‌ی سولاویسی باكووری ئیندۆنێزیای ھه‌ژاند.
ناوه‌ندی چاودێری بوومه‌له‌رزانی ئوروی ناوه‌ڕاست له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه به دووری ١٠٥ كلیۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشووری ناوچه‌ی بالوو له دوورگه‌ی سولاویسی.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه بوومه‌له‌رزه‌كه له قوڵایی ٤٠ كیلۆمه‌تر روویداوه.
تا ئێستا كاربه‌ده‌ستانی ئیندۆنێزیا ھیچ راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه ئایه بوومه‌له‌رزه ھیچ زیانێكی گیانی و مادده‌ی ھه‌بووه یان نا، جگه له‌وه‌ش ھیچ ھۆشدارییه‌ك سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری روودانی شه‌پۆله‌كانی تسونامی به‌ھۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه نه‌دراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.