له‌سعوودیه‌ ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن ده‌مامكدا گیرا

به‌ شێوه‌یه‌كی نهێنی له‌ كۆگایه‌ك حه‌شاردرابوو

تیمه‌ چاودێرییه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی بارزگانی سعوودیه‌ له‌میانه‌ی گه‌ڕان و پشكنینه‌كانیاندا ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ده‌مامكدا  گرت كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نهێنی له‌ كۆگایه‌كی نێو شاری حائل حه‌شاردرابوو.

له‌مباریه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵی سعوودیه‌ (واس ) رایگه‌یاند: تیمه‌ چاودێرییه‌كان توانیان یه‌ك ملیۆن و 168 هه‌زارده‌مامكی كۆگاكراو ده‌ست به‌سه‌ردا بگرن كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌یویست له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی حائل له‌رێگای كه‌سێكه‌وه‌ بیفرۆشێته‌وه‌.

ئاژانسه‌كه‌ روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌موو ده‌مامكه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و بۆ ماركێته‌كانی نێو شاری حائل ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ و هه‌موو رێوشوێنێكی یاساییش له‌دژی سه‌رپێچیكاران ده‌گیرێته‌به‌ر.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر/ واس